دواین هەواڵ

عێراق‌

 22 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیری نوێی دارایی عێراق بە فەرمی دەستبەکاربوو

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ یەکشەممە، فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، بە شێوەیەکی فەرمی لە تەلاری وەزارەت دەستبەکاربوو و ئەرکەکانی لە پۆستی نوێیدا گرتەئەستۆ، ئەمەش دوای ئەوەی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بەدەستهێنا.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق متمانەی بەخشییە فالح ساری وەک وەزیری دارایی لە کابینەی نوێی حکومەتدا بە سەرۆکایەتیی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.

دەستبەکاربوونی وەزیری نوێی دارایی لە کاتێکدایە، کە عێراق لە ڕووی ئابوورییەوە ڕووبەڕووی چەندین دۆسیەی هەستیار و گرنگ دەبێتەوە؛ لەوانەش ڕێکخستنی بودجەی گشتیی وڵات، دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و جێبەجێکردنی ئەو چاکسازییە داراییانەی کە بۆ قۆناغی داهاتووی دارایی عێراق پلانباڕێژیان بۆ کراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP