هەرێم نیوز
تەرمی شۆفێرێکی تەمەن ٤٢ ساڵ بە ناوی "فەرهەنگ" لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا لە دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ دۆزرایەوە، و باس لەوە دەکرێت کە ماوەی دوو ڕۆژ بووە گیانی سپاردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٣ـی ٥ـی ٢٠٢٦، زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە شۆفێرەکە خەڵکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە کاتی کارکردنیدا لە مەرزەکە گیانی سپاردووە.
بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان، تەرمی ناوبراو دوای دوو ڕۆژ لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزراوەتەوە و پاشان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە.
تاوەکو ئێستا هۆکاری سەرەکیی گیانلەدەستدانی ئەو شۆفێرە بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەستی پێکردووە بۆ ئاشکراکردنی وردەکاریی ڕووداوەکە.