دواین هەواڵ

کوردستان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

کێشەکانی گومرگ لەنێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامە؛ وردەکاریی گفتوگۆکانی تایبەت بە "ئەسیکۆدا"

هەرێم نیوز

ڕاوێژکارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، کە تاوەکو ئێستا هەولێر و بەغدا لەسەر جێبەجێکردنی سیستەمی "ئەسیکۆدا" و یەکخستنی ڕێکارە گومرگییەکان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

ئەمڕۆ دووشەممە، 11ـی 5ـی 2026، سامی جەلال، ڕاوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ سەبارەت بە سیستەمی "ئەسیکۆدا" بەردەوامن، بەڵام هێشتا کۆدەنگیی تەواو دروست نەبووە.

سامی جەلال ئاماژەی بەوەش کردووە، کە حکومەتی هەرێم چەندین تێبینی و داواکاریی تایبەتی لەسەر شێوازی کارکردنی سیستەمەکە هەیە.

سامی جەلال جەختی لەوە کردەوە، کە هەرێمی کوردستان داوای جێبەجێکردنی ئەو تێبینییانە دەکات و تا ئەو کاتەی هەردوولا لەسەر وردەکارییە تەکنیکی و یاساییەکان ڕێک نەکەون، پرۆسەی یەکخستنی ڕێکارە گومرگییەکان لە دەروازەکان وەک خۆی دەمێنێتەوە. 

سیستەمی ئەسیکۆدا (ASYCUDA) سیستەمێکی ئەلیکترۆنی جیهانییە بۆ بەڕێوەبردنی گومرگ، کە عێراق دەیەوێت لە هەموو دەروازەکاندا جێگیری بکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP