دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاسایش ٩ تیرۆریستی داعشی لە سلێمانی و چەند ناوچەیەکی دیکە دەستگیرکرد

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لە چەند چالاکییەکی جیاوازدا توانی ٩ تیرۆریستی سەر بە گرووپی داعش لە سنووری چەند شار و شارۆچکەیەکی هەرێمی کوردستان دەستگیربکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ـی 5ـی 2026، ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، کە لە ماوەی 1 تا 27ـی نیسانی 2026، بە هەماهەنگی و ئاڵۆگۆڕی زانیاری لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی عێراق، توانیویانە شوێنی ئەو تیرۆریستانە لە سنووری (سلێمانی، چەمچەماڵ، شارەزوور و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین) دەستنیشان بکەن و دەستگیریان بکەن.

وتەبێژ، ئاماژەی بەوەش کردووە، کە دەستگیرکراوەکان لە ڕابردوودا ئەندامی چالاکی گرووپی تیرۆریستی داعش بوون.

لە ئێستادا هەر ٩ تیرۆریستەکە بەپێی ماددەکانی (٢ و ٤)ـی تیرۆر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەی ورد لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.

ئەم ئۆپراسیۆنانە بەشێکن لە هەوڵە بەردەوامەکانی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و ڕێگریکردن لە هەر جموجۆڵێکی پاشماوەکانی داعش لە ناوچەکەدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP