دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی پەروەردە ٥ نمرەی بڕیاری بۆ قوتابیانی پۆلی ١٢ ڕاگەیاند

هەرێم نیوز
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی نوێ و چارەنووسسازی بۆ بەرژەوەندیی قوتابیانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی دەرکرد و تێیدا پێدانی ٥ نمرەی بڕیاری ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ـی 5ـی 2026، وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردەوە کە بڕیاردراوە بە پێدانی ٥ نمرەی بڕیار بە سەرجەم قوتابیانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی.

وتەبێژ، ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەم بڕیارە هەموو بەشەکانی (زانستی، وێژەیی و پیشەیی) دەگرێتەوە، هەروەها قوتابیانی هەردوو جۆری خوێندنی ئاسایی و دەرەکی لێی سوودمەند دەبن.

ئەم هەنگاوەی وەزارەتی پەروەردە وەک کار ئاسانییەک بۆ قوتابیان لە قۆناغی کۆتایی خوێندنی ئامادەیی دەبینرێت، بەتایبەت لەم کاتەی کە قوتابیان خەریکی ئامادەکارین بۆ تاقیکردنەوە نیشتمانییەکان.

پێشبینی دەکرێت ئەم بڕیارە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ڕێژەی دەرچوونی قوتابیان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان هەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP