هەرێم نیوز
سیروان ساڵح، شارەزای بواری فەلەکی و کەشناسی، وادەی دەستپێکردنی مانگی زیلحیجە و یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزی بۆ ساڵی ٢٠٢٦ پێشبینی کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ـی 5ـی 2026، سیروان ساڵح لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، کە پێشبینی دەکرێت ڕۆژی دووشەممە، 18ـی 5ـی 2026، یەکەم ڕۆژی مانگی زیلحیجە و نۆمینەی حاجییان بێت.
وتەبێژ، ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بەپێی ئەو لێکدانەوە فەلەکییانە، ڕۆژی سێشەممە، 26ـی 5ـی 2026، ڕۆژی عەرەفە دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی ئەو شارەزایە، ڕۆژی چوارشەممە، 27ـی 5ـی 2026، یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز دەبێت.
ئەم پێشبینییانە لە کاتێکدایە کە هاووڵاتییان چاوەڕوانی بڕیاری فەرمیی لایەنە پەیوەندیدارەکان و بینینی مانگ دەکەن بۆ دیاریکردنی جەژن، بەڵام لێکدانەوە فەلەکییەکان ساڵانە وەک سەرچاوەیەکی نزیک لە ڕاستی بۆ ئامادەکاریی پێشوەختە بەکاردەهێنرێن.