هەرێم نیوز
بەرگریی شارستانیی عێراق ئاگادارییەکی بەپەلەی ئاراستەی هاووڵاتییان کرد و تێیدا هۆشداریی دا لەبارەی شەپۆلێکی بەهێزی خۆڵبارین کە بەڕێوەیە و ناوچەکە دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ـی 5ـی 2026، بەرگریی شارستانی کۆمەڵێک ڕێنمایی خێرای بڵاوکردەوە و داوای لە هاووڵاتییان کرد کە دەرگا و پەنجەرەکانیان بە توندی دابخەن و بە پەڕۆی تەڕ ڕێگری لە هاتنە ژوورەوەی تەپوتۆڵ بکەن.
وتەبێژ، ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پێویستە هاووڵاتییان ئاگاداری کەلوپەلەکانیان بن بۆ ئەوەی با نەیبات و لە کاتی گەشتکردن و ڕۆیشتن لەسەر شەقامەکان، لە تابلۆ گەورەکان دوور بکەونەوە.