دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاسایشی دەریایی لە مەترسیدایە؛ ڕووداوێکی ئەمنی لە نزیک شاری سیریکی ئێران ڕوویدا

هەرێم نیوز

ئاژانسی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا (UKMTO)، هۆشدارییەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە سەبارەت بە هێرشکردنە سەر کەشتییەکی گەورەی بارهەڵگر لە نزیک کەناراوەکانی ئێران.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ـی 5ـی 2026، ئاژانسە بەریتانییەکە ڕایگەیاند، کە کەشتییەکە لە دووری ١١ میل لە ڕۆژئاوای شاری سیریکی ئێران ڕووبەڕووی هێرش بووەتەوە.

وتەبێژ، ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هێرشەکە لە لایەن چەند بەلەمێکی بچووکەوە ئەنجامدراوە لە کاتێکدا کەشتییەکە بەرەو ئاراستەی باکوور گەشتی کردووە.

کاپتنی کەشتییەکە دووپاتی کردووەتەوە کە تەواوی ستافەکە سەلامەتن و هیچ زیانێکی ژینگەیی نەکەوتووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە تەواوی کەشتییە بازرگانییەکان کراوە لە کاتی تێپەڕبوونیان بەو ناوچەیەدا لەوپەڕی وریاییدا بن.

ئەم پەرەسەندنە نوێیە لە کاتێکدایە کە ناوچەی گەرووی هورمز بەهۆی گرژییە سەربازییەکانەوە ناسەقامگیرە، و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ دیاریکردنی ناسنامەی هێرشبەرەکان و کاریگەریی ئەم جۆرە ڕووداوانە لەسەر ئاسایشی گواستنەوەی وزە لە جیهاندا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP