دواین هەواڵ

جیهان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران گەیشتنە بنبەست؛ ترەمپ وردەکارییەکەی ئاشکرا دەکات

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پێشنیازەکانی ئێرانی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ ڕەتکردووەتەوە و ئاشکرای کرد کە لە ئێستادا گفتوگۆکانیان لەگەڵ تاران وەستاون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ـی 5ـی 2026، دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد، کە دواین پێشنیازی ئێرانی خوێندووەتەوە، بەڵام پێیوایە ئەو پێشنیازانە لەگەڵ مەرجەکانی ئاسایشی ئەمریکا ناگونجێن. 

وتەبێژ، ئاماژەی بەوەش کردووە، کە سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردووەتەوە ئەو پێشنیازانە گەرەنتی پێویست سەبارەت بە کێشەی ئەتۆمی نادەن و واشنتن بەو مەرجانە ڕازی نییە.

ئەم وەڵامەی ترەمپ دوای ئەوە دێت کە تاران ١٤ پێشنیازی ئاڕاستەی واشنتن کردبوو، کە تێیدا باسی لە کردنەوەی گەرووی هورمز، کەمکردنەوەی سنووردارییەکانی سەر هەناردەی نەوت و پێداچوونەوە بە سزاکان کردبوو لە بەرامبەر گفتوگۆکردن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

 بەم بڕیارە نوێیەی کۆشکی سپی، ئاسۆکانی گەیشتن بە ڕێککەوتنی دیپلۆماسی لە ناوچەکەدا جارێکی دیکە ڕووبەڕووی تەمومژ بوونەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP