هەرێم نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهۆی ناجێگیریی کەشوهەوا و هەورەبروسکەوە، هاووڵاتییەک لە سنووری ناحیەی هێرۆ گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، قوربانییەکە پیاوێکی تەمەن ٧٠ ساڵانە و دانیشتووی ناحیەی هێرۆیە لە سنووری قەزای پشدەر.
ڕووداوەکە لە کاتێکدا بووە کە شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە ناوچەکەی گرتووەتەوە و بەو هۆیەوە ئەو هاووڵاتییە ڕاستەوخۆ بەر بروسکە کەوتووە.
پزیشکانی نەخۆشخانەی قەڵادزێ ڕایانگەیاندووە کە تەرمی هاووڵاتییەکە گەیشتووەتە نەخۆشخانە و ڕێکارە یاسایی و پزیشکییە پێویستەکانی بۆ ئەنجام دەدرێت.