دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

پۆلیسی گەرمیان: فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تەقەکەرەکەی قەزای ڕزگاری دەرچوو

هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای ڕزگاری تەقە لە دوو هاووڵاتی کراوە و بریندار کراون، کە یەکێکیان سەرمایەدارێکی ناسراوی کەلارە.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٠ـی نیسانی ٢٠٢٦، دوو برینداری فیشەک گەیەندرانە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار. بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لە بریندارەکان (ئەحمەدی حاجی فاتم) سەرمایەداری ناسراوی قەزای کەلارە.
وردەکاریی ڕووداوەکە:
پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بریندارەکان دانیشتووی کەلارن و بە مەبەستی سەردانیکردنی نەخۆش چوونەتە قەزای ڕزگاری، بەڵام لەوێ دەستڕێژی گوللەیان لێکراوە. پۆلیس دەڵێت: "دوای چارەسەری پێویست، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، یەکێک لە بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە."
ڕێکارە یاساییەکان:
لە ئێستادا پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (٤٠٦)ی یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارەکە دەرچووە و هێزە ئەمنییەکان لە هەوڵی دەستگیرکردنیدان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP