دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

نێچیرڤان بارزانی و سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەبی لە ئانتالیا کۆبوونەوە

هەرێم نیوز

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کە نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆبووەتەوە و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا کردووەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، 18ـی 4ـی 2026، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیا، لەگەڵ ئەحمەد ئەبوولغەیت، سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆبووەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە، لەگەڵ پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی تاوتوێ کراون.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و کارکردنی هاوبەش کردووەتەوە بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی زیاتری ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هاوکات لێکەوتە و کاریگەرییەکانی شەڕ بەسەر وڵاتانی ناوچەکەوە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوانیان بووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP