هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگریی تورکیا لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئانتالیا کۆبوونەوە، تێیدا دواین پێشهاتەکانی ناوچەکە و پاراستنی ئارامی و سەقامگیرییان تاوتوێ کرد.
هەڵوێستی هەرێم بەرز نرخێنرا:
بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا وەزیری بەرگریی تورکیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆکی هەرێمی کرد و ههڵوێستی ههرێمی کوردستانی بهرز نرخاند که نهبووهته بهشێک له شهڕ و ئاڵۆزییهکانی ناوچهکه.
جەختکردنەوە لەسەر ئاگربەست:
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بهردهوامیی ئاگربهست و بهدیهاتنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەوە. یاشار گولەر داکۆکیی لە هەماهەنگیی هەمەلایەنە کرد بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە سنوورەکان و ناوچەکە بە گشتی.
کوردستان فاکتەری ئارامییە:
لای خۆیهوه، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان وهک هەمیشە فاکتەری ئارامی و سەقامگیری دەبێت. ڕاشیگەیاند، هەرێم خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییهکانیەتی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بەتایبەت تورکیا، لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش.
پەیوەندییەکانی هەولێر، بەغدا و ئەنقەرە:
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و هاریکاریی هاوبهشی نێوانیان، کە تێیدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزکردنی ئەو پەیوەندییانە بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی هەموو لایەک بکات.