هەرێم نیوز
لێدوانێکی نوێدا هۆشداری توند دەداتە تاران و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر دانوستانەکانی پاکستان شکستی هێنا، هێرشە سەربازییەکان بە چەکی پێشکەوتوو دەست پێ دەکەنەوە.
کاتی یەکلاکردنەوە؛ ٢٤ کاتژمێر بۆ سەرکەوتن یان شکست
ترەمپ ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ماوەی نزیکەی ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا، چانسی دەرفەتی سەرکەوتنی دانوستانەکانی نێوان واشنتۆن و تاران دەزانرێت. جەختیشی کردەوە کە کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا بە "باشترین تەقەمەنی" پڕکراون و ئامادەی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانن بۆ سەر ئێران ئەگەر لایەنی ئێرانی نەگاتە ڕێککەوتن.
سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "نیویۆرک پۆست"، دوو خاڵی سەرەکی وەک مەرجی ڕێککەوتن خستە ڕوو:
• گەرووی هورمز: کردنەوەی گەرووەکە پرسێکی سەرەکی و بنەڕەتی هەر ڕێککەوتنێکی ئاگربەستە.
• دۆسیەی ئەتۆمی: دەبێت ئێران بە تەواوی دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم و چەکی ئەتۆمی بێت.
ترەمپ بە ڕاشکاوی ڕەخنەی لە شێوازی مامەڵەی بەرپرسانی ئێران گرت و ڕایگەیاند: "ئێمە مامەڵە لەگەڵ کەسانێک دەکەن کە نازانین ڕاستی دەڵێن یان نا." ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ئێرانییەکان لەبەردەم ئەواندا بەڵێنی دەستبەرداربوون لە چەکی ئەتۆمی دەدەن، بەڵام لە میدیاکانەوە قسەیەکی تر دەکەن و باس لە بەردەوامیی پیتاندنی یۆرانیۆم دەکەن.
ئەم لێدوانە توندانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە شاندی هەردوولا لە پاکستانن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی درێژخایەن، بەڵام وادیارە واشنتۆن دەیەوێت بە زمانی هەڕەشەی سەربازی فشارەکانی بۆ سەر تاران لەسەر مێزی گفتوگۆ زیاتر بکات.