دواین هەواڵ

عێراق‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

فەرهاد ئەترووشی: دانیشتنی سبەینێی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ڕەت دەکەینەوە

هەرێم نیوز

فەرهاد ئەترووشی، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ناڕەزایەتی توندی بەرامبەر بە کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی شەممە ١١ی نیسان دەربڕی کە تایبەت کراوە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق.

ئەترووشی ڕایگەیاند کە بەهۆی نەبوونی کۆدەنگیی نیشتمانی و سیاسی، شێوازی داڕشتنی دانیشتنەکە ڕەت دەکەنەوە و دژی سیاسەتی "سەپاندنی ئەمری واقیع"ن.

جێگری سەرۆکی پەرلەمان داوای لە سەرکردە سیاسییەکان کرد دەرفەت بدەن بە گفتوگۆی جدی، تاوەکو بگەنە بژاردەیەک بۆ کاندیدی سەرۆک کۆمار کە جێگەی ڕەزامەندی هەموو لایەک بێت.

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە تاوەکو ئێستا ڕێککەوتن لەسەر کاندیدی سەرۆک وەزیران نەکراوە و وتی: "بە مافی خۆمانی دەزانین ڕامان هەبێت و ئاگاداری کەسایەتی کاندیدکراو بین."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP