دواین هەواڵ

عێراق‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

فوئاد حسێن: ناوچەکە لە مەترسیدارترین قۆناغی مێژوویی خۆیدایە

هەرێم نیوز

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ بەدەر عەبدولعاتی، هاوتا میسرییەکەی لە بەغداد ڕایگەیاند، کە ناوچەکە لە مەترسیدارترین قۆناغی مێژوویی خۆیدایە.

وەزیری دەرەوەی عێراق دەستخۆشی لە ڕۆڵی میسر کرد بۆ نزیککردنەوەی دیدگای نێوان ئێران و ئەمریکا و جەختی کردەوە کە "عێراق بووەتە قوربانی شەڕی ئێران".

ناوبراو ڕایگەیاند کە بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی سەر گەلی لوبنان دەکەن و ئامانجی ئەو هێرشانە تەنیا بۆ تێکدانی دانوستانەکانی ئیسلام ئابادە.

فوئاد حسێن ئاشکرای کرد کە بە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانی گوتووە پێویستە بچنە ئیسلام ئاباد، چونکە هیچ بەدیلێک بۆ دانوستان نییە بۆ گەڕانەوەی ئارامی.

لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی میسر جەختی کردەوە کە چارەسەری سەربازی تەنها وێرانکاری بەدوای خۆیدا دەهێنێت و میسر پشتیوانی لە چارەسەری سیاسی دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP