هەرێم نیوز
پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، بە فەرمانی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، قەبارەی هێرشە سەربازییەکانی ئەمڕۆ بۆ سەر ئێران گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەوە.
وەزیری جەنگی ئەمریکا هۆشدارییەکی توندی دا و وتی، ئەم پرۆسەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا زیاتر چڕ دەبێتەوە. ئاماژەی بەوە کرد کە بەپێی فەرمانی ترەمپ، بڕیارە سبەی قەبارەی هێرشەکان زۆر لەوەی ئەمڕۆش زیاتر بێت، ئەمەش وەک فشارێکی کەم وێنە بۆ سەر تاران.
پیت هێگسێت لە پەیامەکەیدا ڕوو لە بەرپرسانی تاران وتی، ئێران تەنیا یەک بژاردەی لەبەردەمە و پێویستە بە ژیرانە هەڵبژاردنی خۆی بکات. جەختی کردەوە کە ئەم سەرۆکەی ئەمریکا لە هەڕەشەکانیدا جدییە و هیچ گاڵتەیەک لە بڕیارەکانیدا نییە.