دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیری بەرگری ئیسرائیل: فەرماندەکانی ئێران یەک بە یەک ڕاو دەکەین

هەرێم نیوز 

وەزیری بەرگری ئیسرائیل، لە لێدوانێکدا کاردانەوەی توندی بەرانبەر کوژرانی لێپرسراوی هەواڵگری سوپای پاسدارانی ئێران نیشاندا و هۆشدارییەکی بێپێشینەشی دایە تاران.

یسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، هێزەکانیان بەردەوام دەبن لە بە ئامانجگرتنی فەرماندەکانی ئێران و وتی: "بەردەوام دەبین لە راوکردنیان یەک بە یەک."

کاتز هۆشدارییەکی توندی ئاڕاستەی تاران کرد و جەختی کردەوە، ئەگەر هێرشەکان بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی ئیسرائیل بەردەوام بن، ئیسرائیل دەست ناپارێزێت لە لێدان و لەناوبردنی ژێرخانی نیشتمانیی ئێران.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP