دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

زاڵمای خەلیلزاد: بەغدا نایەوێت یان ناتوانێت هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر کوردستان ڕابگرێت

هەرێم نیوز

زاڵمای خەلیلزاد، باڵوێزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق، لە پەیامێکی تونددا کە لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" بڵاوی کردەوە، ڕەخنەی توند لە هەڵوێستی حکومەتی عێراق دەگرێت بەرامبەر هێرشی گروپە چەکدارەکان و داوای دەستوەردانی ڕاستەوخۆی سەربازیی واشنتن دەکات.

خەلیلزاد ئاماژە بەوە دەکات کە میلیشیاکانی عێراق لەژێر فەرمانی ڕاستەوخۆی سوپای پاسدارانی ئێراندان و بەردەوام هێرش دەکەنە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و هەرێمی کوردستان، بەڵام کاردانەوەی بەغدا تەنها لە چوارچێوەی "بەیاننامە"دا ماوەتەوە:
• بێتوانایی یان بێدەربەستی: باڵوێزی پێشووتری ئەمریکا دەڵێت، حکومەتی عێراق یان بێتوانایە لە ڕاگرتنی ئەم هێرشانە، یان خۆی نایەوێت ڕێگری لە میلیشیاکان بکات بۆ سەر کوردستان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.
• هەڵوێستی ناڕوون: خەلیلزاد جەخت دەکاتەوە کە بەیاننامەکانی حکومەت هیچ هەڵوێستێکی جدیی کردەیی لەسەر زەمین لەخۆ ناگرن.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، ئەم دیپلۆماتکارە دێرینەی ئەمریکا داوای گۆڕینی ستراتیژیی وڵاتەکەی دەکات و ڕایدەگەیەنێت:"ئێستا کاتی ئەوە هاتووە ئەمریکا توانا سەربازییەکانی ئەو میلیشیایانە وێران بکات کە ماوەیەکی زۆرە لە سایەی حکومەتی عێراقدا، شەڕی بەوەکالەت بۆ بەرژەوەندییەکانی ئێران دەکەن."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP