دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

بکوژی مامۆستاکەی زانکۆی سەڵاحەددین لە پارێزگای دیالە دەستگیرکرا

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی ئازاری ٢٠٢٦، توانراوە تۆمەتباری سەرەکیی کوشتنی مامۆستایەکی زانکۆ دەستگیربکرێت کە دوای تاوانەکە بەرەو پارێزگای دیالە هەڵاتبوو.

ڕووداوەکە لە گەڕەکی (ئاری - شۆڕش) لە شاری هەولێر دەستیپێکرد، کاتێک ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و دوای گەیشتنی تیمەکان دەرکەوت مامۆستایەکی زانکۆ بەناوی (دکتۆر دلێر ساڵح)، سەرۆکی بەشی کۆمپیوتەر لە زانکۆی سەڵاحەددین، کوژراوە و دواتر تەرمەکەی و ماڵەکەی سوتێنراون.

بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس، تۆمەتبارەکە ناوی (ز. ع. ح. ع) و خەڵکی دیالەیە، دوای کوشتنی دکتۆر دلێر ئۆتۆمبێلەکەی بردووە و کاتژمێر ١٢:٣٩ خولەکی نیوەڕۆ هەولێری جێهێشتووە.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵ و پۆلیسی کەرکووک و دیالە، کاتژمێر ٥:٣٠ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ تۆمەتبارەکە لە بازگەی (خان بەنی سەعد) لە دیالە دەستگیرکرا و ڕادەستی دادگا دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP