هەرێم نیوز
وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا نوێترین ئاماری هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ سەر خاکەکەی ئاشکرا کرد.
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگری، لە هێرشەکانی ئەمڕۆدا توانراوە زۆربەی هەرە زۆری ئامانجەکان تێکبشکێنرێن:
• مووشەکی بالیستی: لە کۆی ١٦ مووشەکی ناسراوە، ١٥ مووشەک تێکشکاوان و تەنها یەک دانەیان لە ناو دەریادا کەوتووەتە خوارەوە.
• فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن): لە کۆی ١٢١ درۆن، ١١٩ دانەیان ڕاوکراون و تەنها ٢ درۆن لە ناو خاکی ئیمارات کەوتوونەتە خوارەوە.
وەزارەتی بەرگریی ئیمارات ئامارێکی مەترسیداری لەبارەی قەبارەی هێرشەکانی ئێران بڵاوکردووەتەوە:
• مووشەکی بالیستی: لە کۆی ٢٢١ مووشەک کە ئاڕاستە کراون، ٢٠٥ دانەیان لە ئاسمان تەقێندراونەتەوە.
• درۆن: لە کۆی ١٣٠٥ درۆن، توانراوە ١٢٢٩ دانەیان پێش گەیشتن بە ئامانج تێکبشکێنرێن.
وەزارەتی بەرگریی ئیمارات جەختی کردەوە کە هێزەکانیان لە ئامادەباشیی تەواودان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەک. ئاماژەی بەوەش دا کە هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکە، بە توندی و قاطع وەڵام دەدرێتەوە.