هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە لێدوانێکی نوێ و تونددا، دوایین پەرەسەندنە سەربازی و سیاسییەکانی ئێرانی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند کە تاران "بە تەواوی تەسلیم بووە".
ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای ئەو گورزە بەهێزانەی بەریکەوتووە، "بە خراپترین شێوە تێکشکاوە". وتیشی: "ئێران داوای لێبووردنی کردووە و خۆی ڕادەستی وڵاتانی دراوسێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە، هەروەها بەڵێنی داوە کە چیتر بۆردومانیان نەکات."
سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی توندی دایە دەسەڵاتدارانی تاران و ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ ئێران ڕووبەڕووی لێدانێکی زۆر بەهێز دەبێتەوە." ئەم لێدوانەی ترەمپ ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە سەرەڕای پەیامەکەی پزیشکیان بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان، واشنتن هێشتا لەسەر ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بەردەوامە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ترەمپ هەڕەشەی لەو گرووپ و ناوچانە کرد کە تا ئێستا لە دەرەوەی بازنەی هێرشەکان بوون و وتی:
هەندێک ناوچە و گرووپ هەن کە تا ئەم ساتە لە ناو پلانی ئامانجەکانماندا نەبوون، بەڵام ئێستا لێکۆڵینەوە لە تێکشکاندنیان دەکەین."
ئەم لێدوانەی ترەمپ وەک ئاماژەیەک بۆ میلیشیاکانی ناوچەکە و ئەو پێگانە دەبینرێت کە هێشتا وەک هەڕەشە لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ماونەتەوە.