دواین هەواڵ

جیهان‌

 17 کاتژمێر پێش ئێستا

ئیسرائیل پەناگەی ژێر زەوی خامنەیی لە تاران لەناودەبات

هەرێم نیوز

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە بەیانی ئەمڕۆ هەینی، پەناگەیەکی ژێر زەوی تایبەت بە ڕێبەری ئێرانیان لە تاران کردووەتە ئامانج و بەتەواوی لەناویان بردووە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم پەناگەیە دەکەوێتە ژێر کۆمەڵگەی سەرۆکایەتی ڕژیم لە دڵی تاران و پێشتر وەک پێگەیەکی ئەمنیی باڵا بەکارهاتووە.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاشکرای کرد کە بۆ ئەم ئۆپەراسیۆنە 50 فڕۆکەی جەنگی بەکارهێنراون و بە وردی پێکانەکان ئەنجامدراون.

 ئەم پەناگەیە وەک مەڵبەندی سەرەکی فەرماندەیی بەکارهاتووە و هێرشەکەش دوای لێکۆڵینەوەیەکی وردی هەواڵگری ئەنجامدراوە.

سوپاکە جەختی کردەوە کە ئەم پەناگەیە هێشتا لەلایەن بەرپرسانی باڵای ئێرانەوە بەکارهاتووە.

 لەناوبردنی ئەم پێگەیە گورزێکی کاریگەرە بۆ سەر توانای کۆنترۆڵ و فەرماندەیی ڕژیم و دۆخی سەربازی ئێران زیاتر لە جاران لاواز دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP