هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند کە پشتگیری لە چوونی هێزە کوردییەکان بۆ ناو خاکی ئێران دەکات بە مەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی.
ترەمپ وتی ئەگەر کوردەکان بیانەوێت ئەو کارە بکەن، ئەوا بە لای ئەوەوە کارێکی ناوازە دەبێت.
سەبارەت بەوەی ئایا ئەمریکا پشتگیری ئاسمانی بۆ ئەو هێزانە دابین دەکات یان پێشنیاری بۆ کردوون، ترەمپ ڕایگەیاند کە ناتوانێت هیچ زانیارییەک لەسەر ئەم پرسە بە ئاشکرا باس بکات.