هەرێم نیوز
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "ئاکسیۆس"، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندووە کە پێویستە بە شێوەیەکی کەسی بەشداری لە دیاریکردنی ڕێبەری داهاتووی ئێراندا بکات.
ترەمپ لە بارەی جێگرتنەوەی ڕێبەری ئێرانەوە وتی: "ئەوان کاتەکانیان بە فیڕۆ دەدەن. کوڕی خامنەیی کەسێکی لاوازە و بۆ من قبوڵنەکراوە کە ئەو ببێتە جێگرەوەی باوکی."
ترەمپ جەختی کردەوە کە دەبێت هاوشێوەی سیاسەتەکەی سەبارەت بە "دێڵسی ڕۆدریگێز" لە ڤێنزوێلا، خۆی دەستوەردان لەم پرۆسەیەدا بکات و ئاماژەی بەوەش کرد کە: "ئێمە کەسێکمان دەوێت کە ئاشتی و هێمنیی بۆ ئێران بهێنێت."