دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

نرخی كارەبای موەلیدەی گەڕەك و ستییەکان بۆ مانگی دوو دیاریكرا ​

هەرێم نیوز 

کارەبای سلێمانی نرخی كارەبای موەلیدەی گەڕەك و ستییەکان بۆ مانگی دوو دیاریکرد. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی  رایگەیاند نرخی هەر کاتژمێرێک کارەبای مۆلیدە بە 44 دینار دیاری کراوە  ئەو نرخەش بۆ ئەو قەزاو ناحیانەیە كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە پرۆژەی رووناكی و موەلیدەكانیان كاردەكەن  

سەبارەت بە کارەبای ستییەکانیش نرخی کیلۆوات بۆ مانگی شوبات 267 دینار دیاری کراوە

 سەبارەت بەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە نرخی كیلۆواتیان 251 دینار دیاری کراوە



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP