دواین هەواڵ

عێراق‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

سیاسەتی بەڵێندان؛ ئایا مالیکی دەتوانێت لە ئەمریکا نزیک ببێتەوە؟

هەرێم نیوز

ڕۆژنامەی "العربي الجدید"ـی قەتەری پەردە لەسەر نوێترین ئاڵۆزییەکانی پێکهێنانی حکومەت لە عێراق لادەدات؛ چوارچێوەی هەماهەنگی لە ترسی هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانییەکەیان ناتوانن کاندیدکردنی مالیکی بکشێننەوە، هاوکات نوری مالیکی لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە خەریکی ناردنی بەڵێننامەیە بۆ ئەمریکییەکان تاوەکو ڕەزامەندییان بەدەستبهێنێت.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەکە، سەرچاوەیەکی باڵا لە بەغدا ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردووەتەوە کە باس لە بوونی "مۆڵەتێکی ئەمریکی" بۆ عێراق دەکەن تاوەکو ڕۆژی هەینی بۆ دوورخستنەوەی هەژموونی ئێران.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە داوە کە واشنتن هیچ کاتێکی دیاریکراوی بۆ کشانەوەی مالیکی دەستنیشان نەکردووە، بەڵکو دۆخەکە لە ناوخۆی لایەنە شیعەکاندا چەق بەستووە.

سەرچاوە سیاسییەکان باس لەوە دەکەن کە نوری مالیکی، کاندیدی سەرۆکوەزیران، هێشتا بێ ئۆمێد نەبووە لە گۆڕینی ڕوانگەی واشنتن بۆ سەرۆکایەتییەکەی. مالیکی لە ڕێگەی "نێوەندگیر و پەیوەندییە گشتییەکانەوە" چەندین بەڵێنی داوەتە ئەمریکییەکان سەبارەت بە:

• سروشتی ئەو حکومەتەی کە پێکی دەهێنێت.
• چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەی چەک.
• ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ گروپە چەکدارەکان.

چوارچێوەی هەماهەنگی لەبەردەم هەڵوەشاندنەوەدا

لە کۆبوونەوەی دوایی چوارچێوەی هەماهەنگیدا، پرسی سەرۆکوەزیران گفتوگۆی توندی لەسەر کراوە، بەڵام بەهۆی نەگەیشتن بە ئەنجام، لە بەیاننامەی کۆتاییدا ئاماژەی پێ نەکراوە. گەورەترین ئاستەنگ لەبەردەم کشانەوەی مالیکی ئەوەیە، کە سەرکردەکانی چوارچێوە دەترسن هەر فشارێک بۆ دوورخستنەوەی مالیکی ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی یەکجاریی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP