دواین هەواڵ

جیهان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ بۆ ئێران: ڕێگە نادەین چەکی ئەتۆمی بەرهەم بهێنن؛ زانیاریمان هەیە مووشەک بۆ لێدانی ئەمریکا دروست دەکەن

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی توند ئاراستەی تاران دەکات و ڕایدەگەیەنێت، کە ڕێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم. 

ترەمپ ئاشکراشی کرد کە ئێران خەریکی پەرەپێدانی مووشەکێکی دوورهاوێژە کە توانای هەیە بگاتە ناو قوڵایی خاکی ئەمریکا.

دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی نوێدا ئاماژەی بەوە کرد، کە سیاسەتی واشنتن لە چەندین دەیەی ڕابردوودا لەسەر بنەمای ڕێگریکردن بووە لە ئەتۆمیبوونی ئێران. ئەو دووپاتی کردەوە کە بە بەرنامە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان تێکشکاندووە و هەر هەوڵێکی داهاتوو بۆ دووبارە بونیادنانەوەی ئەو بەرنامەیە، ڕووبەڕووی کاردانەوەی توند دەبێتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا نیگەرانیی قووڵی وڵاتەکەی لە پەرەپێدانی پیشەسازیی مووشەکیی ئێران دەربڕی و وتی: "ئێرانییەکان ئێستا مووشەکیان هەیە کە هەڕەشەیە بۆ سەر ئەورووپا و بنکەکانمان، بەڵام زانیاریی وردمان هەیە کە کار لەسەر دروستکردنی مووشەکێک دەکەن کە توانای هەیە بگاتە ناو خاکی ئەمریکا."

سەبارەت بە ئەگەری دانوستان و ڕێککەوتن لەگەڵ تاران، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە ئێرانییەکان خۆیان خوازیاری ڕێککەوتنن، بەڵام واشنتن چاوەڕێی مەرجێکی سەرەکی دەکات. ترەمپ وتی: "تا ئێستا ئەو ڕستەیەمان لێ نەبیستوون کە بڵێن: ئێمە هەرگیز چەکی ئەتۆمی دروست ناکەین، تەنها ئەو کاتە دەتوانین قسە لەسەر ڕێککەوتن بکەین."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP