دواین هەواڵ

کوردستان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

نێچیرڤان بارزانی و هاکان فیدان بە تەلەفۆن قسەیان کرد؛ "دۆخی ناوچەکە تاوتوێ کرا"

هەرێم نیوز

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا و سەرچاوەکان ئاشکرای دەکەن کە گفتوگۆ لەبارەی "دۆخی هەستیاری ناوچەکە" کراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 16ی 2ی 2026، ئاژانسی هەواڵی (ئەنادۆڵ) بە پشت بەستن بە سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بڵاوی کردەوە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە.

بەپێی زانیارییەکان، لەو پەیوەندییەدا هەردوولا چەند پرسێکی گرنگیان خستووەتە بەر باس و بە وردی گفتوگۆیان لەبارەی دواین گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکان و دۆخی گشتیی ناوچەکە کردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP