دواین هەواڵ

ئابوری‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی دارایی مووچەخۆران ئاگادار دەکاتەوە

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاگادارییەکی گرنگی بۆ ئەو مووچەخۆرانە بڵاوکردەوە کە تا ئێستا مووچەی مانگی یەکیان وەرنەگرتووە.

سەرەڕای ئەوەی سبەی شەممە (١٤ی شوباتی ٢٠٢٦) پشووی فەرمییە، بەڵام بڕیار درا دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی بێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە، ئەمەش بە مەبەستی ڕێگریکردن لە قەرەباڵغی و خێراکردنی پڕۆسەی گەیشتنی شایستە داراییەکان بە فەرمانبەران.

ئەو مووچەخۆرانەی کە بە هەر هۆکارێک بێت تا ئێستا مووچەی مانگی یەکی (کانونی دووەم)یان وەرنەگرتووە، دەتوانن سبەی سەردانی بانکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی پارەکانیان.

بەپێی ڕێنماییە نوێیەکان، تەنها مووچەی ئەم فەرمانبەرانە خەرج ناکرێت:
١. ئەو فەرمانبەرانەی تا ئێستا فۆڕمی **(هەژماری من)**یان پڕنەکردووەتەوە.
٢. ئەو فەرمانبەرانەی کارتی بانکییان تەواو بووە، بەڵام تا ئێستا سەردانی بانکەکەیان نەکردووە بۆ وەرگرتنەوەی کارتە نوێیەکانیان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP