هەرێم نیوز
ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە کە پنتاگۆن فەرمانی بە دووەم گرووپی هێرشبەر کردووە ئامادەبن بۆ ڕەوانەکردنیان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەم بڕیارەش تەنها چەند کاتژمێرێک پێش دیداری دۆناڵد ترەمپ و بنیامین نەتانیاهۆ دراوە.
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو کە وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەگەری هەر کردەیەکی سەربازی، تاوتوێی ڕەوانەکردنی دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر دەکات و پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا فەرمانی فەرمی بۆ ئەو مەبەستە دەربکات.
ح
بەپێی زانیارییەکان، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری "جۆرج ئێچ دەبلیو بوش" کە ئێستا لە قۆناغی کۆتایی ڕاهێنانەکاندایە، دەچێتە پاڵ کەشتیی "ئابراهام لینکۆڵن" کە ئێستا لە ناوچەکەدایە، ئەمەش بۆ بەهێزکردنی توانای سەربازیی ئەمریکا بەرامبەر هەر هەڕەشەیەک.
بەرپرسان جەختیان کردووەتەوە کە سوپا ئامادەیە لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا هێزەکان بگەیەنێتە جێگەی مەبەست، بەڵام دەرکردنی فەرمانی کۆتایی لەلایەن ترەمپەوە بەستراوەتەوە بە چۆنیەتی بەرەوپێشچوونی پرۆسەی دانوستانەکان.