هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەیەکی زۆر باشی لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەنجامداوە و جەختی کردووەتەوە کە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا ڕێککەوتن جێبەجێ دەکرێت یان نا.
ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە بە نەتانیاهۆی ڕاگەیاندووە گەیشتن بە ڕێککەوتن بژاردەی دڵخوازی ئەوانە، بەڵام ئەگەر ئەوە ڕووی نەدا، دەبێت تەنها چاوەڕێی دەرئەنجامەکان بن و ئێرانییەکانی ئاگادار کردەوە کە هیوادارە ئەمجارە عاقڵانەتر و بەرپرسانەتر بن.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا وەبیری هێنایەوە کە جارەکەی پێشوو کاتێک ئێران بڕیاری دا بەبێ ڕێککەوتن بەردەوام بێت، دووچاری ئۆپەراسیۆنی "چەکوشی نیوەشەو" بووەوە کە ئەوە بۆ ئەوان باش نەبوو، هەر بۆیە هۆشداری دا کە دووبارە نەبێتەوە.
ترەمپ لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەش کرد کە لەگەڵ نەتانیاهۆ گفتوگۆیان دەربارەی پێشکەوتنە گەورەکانی غەززە و ناوچەکە کردووە و جەختی کردەوە کە لە ئێستادا ئاشتییەکی ڕاستەقینە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدی هاتووە.