دواین هەواڵ

عێراق‌

 6 رۆژ پێش ئێستا

هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران دواخران

هەرێم نیوز

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی دانیشتنی داهاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بوونی نییە، هۆکارەکەشی بۆ "نەبوونی ڕێککەوتنی کۆتایی" دەگەڕێتەوە.

بڕیارە ڕۆژی دووشەممە 9ی 2ی 2026، پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە، بەڵام بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە، بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە بەرنامەدا نابێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، هۆکاری نەخستنەبەرباسی پۆستە باڵاکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لایەنەکان هێشتا چاوەڕێی یەکلاییکردنەوە و ڕێککەوتنی کۆتایین لەبارەی کاندیدی سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆمار.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP