هەرێم نیوز
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆیان لە شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ دەرکرد، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی دانیشتووانی ناوچەکە لەم دۆخە هەستیارەدا.
بەپێی بڕیارەکە، خشتەی قەدەغەی هاتووچۆ بەم شێوەیە دەبێت: لە حەسەکە سبەینێ دووشەممە، لە کاتژمێر 6ـی بەیانییەوە تاوەکو 6ـی ئێوارە.
هەروەها لە قامیشلۆ، ڕۆژی سێشەممە، لە کاتژمێر 6ـی بەیانییەوە تاوەکو 6ـی ئێوارە دەبێت.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ جەختیان لەوە کردووەتەوە کە پێویستە هەموو هاووڵاتییان پابەندی بڕیارەکە بن، هەر کەسێکیش سەرپێچی بکات، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی توند دەبێتەوە.