دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

وردەکاریی کۆبوونەوەی بارزانی و هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا

هەرێم نیوز

بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەمریکا دەکات و واشنتن ستایشی ڕۆڵی بارزانی دەکات لە ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق، بارزانیش دەڵێت: "ئەگەر پشتیوانیی ئەمریکا نەبوایە، لە ساڵی 1991 نەماندەتوانی دەستکەوتەکان بپارێزین."

ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی 2ی 2026، لە پیرمام بارزانی پێشوازی لە جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و وێندی گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا شاندی میوان بەناوی سەرۆک و حکومەتی ئەمریکاوە سوپاس و پێزانینیان ئاراستەی بارزانی کرد بۆ ئەو پشتیوانییەی لە دوایین ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) نیشانی داوە، جەختیشیان لە "هەرێمێکی کوردستانی بەهێز لە چوارچێوەی عێراقدا" کردەوە.

لای خۆیەوە بارزانی سوپاسی ڕۆڵی ئەمریکای کرد و وتی: "ئەگەر هەڵوێست و پشتیوانیی ئەمریکا نەبوایە، لە ساڵی 1991 نەماندەتوانی دەستکەوتەکانی ڕاپەڕین و پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بپارێزین."

سەبارەت بە دۆخی عێراقیش، هەردوولا هاوڕا بوون کە عێراقییەکان خۆیان بڕیار لە ڕەوشی وڵاتەکەیان بدەن لەسەر بنەمای هاوبەشی و سازان و پابەندبوون بە دەستوور.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP