دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

بارزانی و مەزڵووم عەبدی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی دیمەشقیان تاوتوێ کرد

هەرێم نیوز

بارزانی و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا گفتوگۆیان لەبارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان دیمەشق و هەسەدە کرد و جەختیان لە "دیالۆگ" کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی 2ی 2026، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی، بارزانی و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.

لە پەیوەندییەکەدا باس لە دوایین پێشهاتەکانی سوریا و "هەنگاوەکانی جێبەجێبوونی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات" کراوە.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکەدا هەردوولا جەختیان لە "چارەسەربوونی کێشە و گرفتەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە سوریا" کردووەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP