دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی ڕۆشنبیری: پەخشی کەناڵە عەرەبی و بیانییەکان قەدەغە کرا؛ "بێڕێزییان بە کورد کردووە"

هەرێم نیوز

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڕیارێکی بەپەلەدا ئاگاداری کۆمپانیاکانی پەخش دەکاتەوە کە دەبێت دەستبەجێ پەخشی ئەو کەناڵە عەرەبی و بیانییانە ڕابگرن کە "بێڕێزی بەرامبەر بە نەتەوەی کورد دەکەن."

ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی 1ی 2026، حکومەتی هەرێمی کوردستان گشتاندنێکی بۆ کۆمپانیاکانی پەخش (نەجمە الأعلام، United Mix Media، Live Dream، family Box، OBOX) دەرکرد و داوای لێ کردن پەخشی کەناڵە بیانی و عەرەبییەکان لە ڕایەڵەکانیان ڕابگرن.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، بڕیارەکە بەتایبەتی ئەو کەناڵانە دەگرێتەوە کە "لەباری ئێستای کوردستاندا بوونەتە هۆکاری پشێوی و تێکدانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و بێڕێزیکردن بەرامبەر بە نەتەوەی کورد."

حکومەت ئاماژەی بەوە کردووە، پەخشکردنی ئەو کەناڵانە پێچەوانەی ڕێنمایی ژمارە 1ی ساڵی 2014ی تایبەت بە ڕێکخستنی فریکوێنسییە و ئەو سیستەمە تەنها بۆ پەخشی کەناڵە ناوخۆییەکانە.

لە کۆتایی ئاگادارییەکەدا جەخت کراوەتەوە کە "پێویستە دەستبەجێ ناوەڕۆکی بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP