دواین هەواڵ

کوردستان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

ژیان عومەر لە "جەزیرە" تەختی کردوون؛ "کەزیی شەڕڤانان لە شەرەفی ئێوە بەرزترە"

هەرێم نیوز
لە بەرنامەی "الاتجاه المعاكس"ی کەناڵی جەزیرەدا، ژیان عومەر وەک چالاکوانێکی کورد، ڕووبەڕووی فەیسەڵ قاسم و میوانە شۆڤێنییەکەی تەنیشتی بووەوە. سەرەڕای سانسۆر و بڕینی بەشێکی زۆر لە قسەکانی، دەرکەوتنی ئەم کوردە وەک "بوومەلەرزەیەک" ستۆدیۆکانی قەتەری هەژاند.

بەپێی زانیارییەکان، بەرنامەکە بە شێوەی تۆمارکراو پەخش کراوە و تیمەکەی فەیسەڵ قاسم بە ئەنقەست بەشە بەهێزەکانی وەڵامەکەی ژیان عومەریان قرتاندووە. بەڵام دیمەنی هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە ناو جەرگەی کەناڵەکەدا، بووە جێگەی شانازیی بینەرانی کورد و ماسکی "بێلایەنی" لەسەر ڕوخساری کەناڵەکە لادا.
خاڵی هەرە گەرمی بەرنامەکە ئەو کاتە بوو کە میوانەکەی تر (بەسام) و پێشکەشکارەکە ویستیان سوکایەتی بە کچە شەڕڤانانی کورد بکەن. ژیان عومەر بە زمانێکی پاراو و توند ڕووبەڕوویان بووەوە و ڕایگەیاند:

• بەرگری لە کچە کورد: "کەزی و پەلی ئەو شەڕڤانە کوردانە، لە تۆ و لەوەی تۆشی خستووەتەوە بەشەرەفترن."
• هۆشداری توند: ژیان بە ڕووی فەیسەڵ قاسمدا تەقییەوە و وتی: "ئەرزی ستۆدیۆکەتان پێ دەسڕمەوە ئەگەر باسی شەڕڤانە ژنە کوردەکان بکەن."
• بیرهێنانەوەی مێژوو: ئەو چالاکوانە کوردە وەبیری هێنانەوە کە ئەوە "کەزیی شەڕڤانان" بوو ڕەققە و دێرەزووری لە دەستی داعش ڕزگار کرد، نەک ئەوانەی لە ستۆدیۆکانەوە قسە دەکەن.

ئەم دەرکەوتنەی ژیان عومەر لە سۆشیاڵ میدیای کوردیدا دەنگدانەوەیەکی بێوێنەی هەبوو. زۆربەی بەکارهێنەران دەستخۆشییان لێ کرد کە توانیویەتی میوانە شۆڤێنییەکە شەرمەزار بکات.
ناوی "کوردستان" بهێنێت و بەرگری لە "کەزیی شەڕڤانان" بکات وەک سیمبولی شکۆی نەتەوەیی.

ژیان گەنجێکی کوردە، ئەندام پەرلەمانی ئەڵمانیایە لەسەر حیزبی سەوز و سیاسیەکی کوردستانی ڕۆژئاوا، قامیشلۆیە. لەدایکبووی 1980. زمانێکی عەرەبی ڕەوان و کەسایەتیەکی سەنگین و جەربەزەیەی هەیە. قسەی دڵی هەموو کوردێکی شەرمنی کرد.

ساڵی 2005 کۆچی کردووە بۆ خوێندنی سیاسەت لە ئەڵمانیا. دواتر حکومەتی سوریا پاسپۆرتی بۆ نوێ ناکاتەوە بۆیە بە ناچاری داوای مافی پەنابەری سیاسی دەکات لەو وڵاتە. ژیان، بڕوانامەی سیاسەتی خوێندووە لە زانکۆی بەرلینی ئەڵمانیا.

ساڵی 2021 بۆتە ئەندام پەرلەمانی ئەڵمانیا. ئێستاش وتەبێژی حیزبەکەیەتی لەسەر مافی پەناخوازان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP