دواین هەواڵ

جیهان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

عێراقچی: داوای دانوستانمان لە ئەمریكا نەكردوە

هەرێم نیوز

وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵامی قسەکانی دۆناڵد ترەمپ، ڕایدەگەیەنێت،  وڵاتەکەی هیچ جۆرە دانوستان و گفتوگۆیەک لەگەڵ واشنتن قبووڵ ناکات ئەگەر "کەشوهەوای هەڕەشە و فشار" بەردەوام بێت.  

عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە نوێترین لێدوانیدا ڕەتی کردەوە داوای دانوستانیان لە ئەمەریکا کردبێت و ڕایگەیاند: هیچ پەیوەندییەک لەنێوان ئەو و ستیڤ ویتكۆفی نێردەی تایبەتی ئەمریكا ئەنجامنەدراوە و ئێرانیش هیچ داواکارییەکی بۆ دانوستان نەکردوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی، هەندێک وڵات هەن كە وەک نێوەندگیر لەنێوان ئێران و ئەمەریکادا لە هەوڵ و ڕاوێژدان، ئێرانیش لەگەڵیان لە پەیوەندیدایە.

ئەوە لەكاتێكدایە تاران و واشنتن، پێنج گەڕی گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی ئەتۆمییان ئەنجامدا، کە بە شەڕێکی 12 ڕۆژە لە مانگی 6ی 2025 کۆتاییهات، کە تێیدا ئیسرائیل و ئەمریکا بنکە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان بۆردومان کرد. ئەمریکا و هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی و ئیسرائیل، تاران بەوە تۆمەتبار دەکەن کە پڕۆگرامی ئەتۆمی خۆی بۆ شاردنەوەی هەوڵەکانی بەمەبەستی پەرەپێدانی توانای بەرهەمهێنانی چەک بەکاردەهێنێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP