دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

مەزڵوم عەبدی سوپاسی پشتگیرییەکانی مەسرور بارزانی دەکات

هەرێم نیوز

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دا .

فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند، لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پرسی گواستنەوەی چەکدارانی دەستگیرکراوی داعشیان بۆ عێراق و هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ جێگیرکردنی ئارامییان تاوتوێ کردووە.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، مەسرور بارزانی جەختی لەو هەوڵانە کردووەتەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پاڵپشتیکردنی خوشک و براکانیان لە ڕۆژئاوای کوردستان گرتوویەتیە بەر. 

لای خۆیەوە مەزڵووم عەبدی سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆی بۆ ئەو پشتگیرییە بەردەوامانە دەربڕی کە حکومەتی هەرێم لەم قۆناغە هەستیارەدا پێشکەشی کردوون، ئەمەشی وەک ڕەنگدانەوەی ڕۆحی هاوبەشی و بەرپرسیارێتیی نەتەوەیی لەم کاتە سەختانەدا وەسف کرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP