دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی ناوخۆ: کەس هاوکاری نەباتە سەر سنوور؛ "پێویستی بە ڕەزامەندییە"

هەرێم نیوز

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە لەبارەی چۆنیەتی گەیاندنی کۆمەک بۆ ڕۆژئاوا دەدات و داوا دەکات هیچ کەس و لایەنێک کەلوپەل نەبەنە سەر سنوور، چونکە پێویستی بە ڕەزامەندیی پێشوەختە هەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە 26ی 1ی 2026، ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە 22ی ئەم مانگەوە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ڕاسپێردران بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، هەڵمەتێکی گەورە دەستی پێ کردووە.

وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوە کردووە، بەڕێوەبەرایەتییەکانی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکەن و داواش لە خێرخوازان دەکات بەردەوام بن لە پێشکەشکردنی هاوکارییەکان.

لە بەشێکی دیکەی ڕوونکردنەوەکەدا، وەزارەتی ناوخۆ هۆشداری داوەتە هاوڵاتییان و دەڵێت: "هیچ کەس و لایەنێک کەلوپەل و کۆمەک نەباتە سنوور، لەبەر ئەوەی پێویستی بە ئامادەکاری و ڕەزامەندی پێشوەختە هەیە."

لە کۆتاییدا وەزارەتەکە ڕوونی کردووەتەوە کە بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان هەموو ئامادەکارییەکان لە ڕووی کۆکردنەوە، پۆلێنکردن و گواستنەوە بۆ ڕۆژئاوا لە ئەستۆ دەگرن، بۆیە داوا دەکات سەردانی ئەو شوێنانە بکرێت بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP