هەرێم نیوز
سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق بە فەرمی ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێی عێراق بەڕێوە دەچێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە، سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق بە فەرمی ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێی عێراق بەڕێوە دەچێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و واده‌ی ده‌ستوریه‌ی كه بۆ په‌رله‌مانی عێراق دیاریكراوه، ده‌بێت تاوه‌كو رۆژی 28ی ئه‌م مانگه سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرێت، دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق 29ی 12ی 2025 یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا و له‌ماوه‌ی دو رۆژدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژارد.
سەرۆکایەتیی په‌رله‌مانی عێراق لیستی کۆتایی کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆماری بڵاوكردوه‌ته‌وه و لیستەکە لە 19 کەس پێکهاتوه، به‌ڵام به كشانه‌وه‌ی نه‌وزاد هادی، كاندیدانه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌بنه 18 كاندید.
كاندیدانی سه‌رۆك كۆمار پێكهاتون له عەبدوڵا عەلیاوەیی، فوئاد حوسێن، نزار محەممەد سەعید، شوان حەوێز، ئەحمەد عەبدوڵا، حوسێن تەها حەسەن محەمەد، نەجمەددین عەبدولکەریم، ئاسۆ فەرەیدون، سامان عەلی ئیسماعیل، سەباح ساڵح سەعید، ئیقبال عەبدوڵا ئەمین هەلیوی، سەردار عەبدوڵا، موسەننا ئەمین، خالید سدیق عەزیز، ئازاد مەجید، رافع عەبدوڵا، سالم حەواس، لەتیف رەشید.