هەرێم نیوز
هێزەکانی سووریای دیموکرات بڕیارێکی مەترسیداری دا و ڕایگەیاند، بەهۆی بێباکیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، لە کەمپی هۆڵ کشاونەتەوە و هێزەکانیان بۆ پاراستنی شارەکانی باکوور دەبەن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی ١ی ٢٠٢٦، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند: "بەهۆی هەڵوێستی بێباکانەی نێودەوڵەتی بەرانبەر دۆسیەی ڕێکخراوی داعش و هەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتی لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەم دۆسیە مەترسیدارە، هێزەکانمان ناچار بوون لە کەمپی هۆڵ بکشێنەوە."
بەگوێرەی بەیاننامەکە، هێزەکانی هەسەدە لەبری کەمپەکە، لە دەوروبەری شارەکانی باکووری سووریا جێگیر دەبنەوە (ئیعادەی تەمەوزوع دەکەن)، کە لە ئێستادا ڕووبەڕووی مەترسی و هەڕەشەی زیاتر بوونەتەوە.
جێگەی ئاماژەیە کەمپی هۆڵ بە یەکێک لە مەترسیدارترین کەمپەکانی جیهان دادەنرێت و هەزاران خێزان و چەکداری داعش لەخۆ دەگرێت، کشانی هەسەدە لێی مەترسیی گەورەی ئەمنی دروست دەکات.