دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

هەولێر ئامادەکاری بۆ بارانبارین دەکات؛ تیمەکانی شارەوانی کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

هەرێم نیوز

لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ شەپۆلی بارانبارینی داهاتوو، نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند کە تەواوی تیمەکانی شارەوانی لە ئامادەباشیدان و ڕێکاری پێویستیان بۆ ڕێگری لە دروستبوونی لافاو گرتووەتەبەر.

پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، کە سەرەڕای کارە بەردەوامەکان، ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە سنووری هەموو شارەوانییەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر، چەندین مەنهۆڵ و چەپەری ئاووەرگرتن پاککراونەتەوە. بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی کۆبوونەوەی ئاو، تەواوی ئامێرەکانی شۆفڵ، تانکەری کێشانی ئاو (سحب) و بۆبکاتەکان لەو شوێنانەی ئەگەری لافاویان لێ دەکرێت، جێگیر کراون.

ژمارەی پەیوەندی بۆ کاتە پێویستەکان
پارێزگای هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە کاتی بوونی هەر کێشە و گرفتێک یان کۆبوونەوەی ئاو، پەیوەندی بکەن بە بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی لە ڕێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆنەوە:
 07509584838



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP