دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

بەفر ڕێگای سەرەکیی چەند ناوچەیەکی سۆرانی داخست

هەرێم نیوز

به‌ هۆی هاتنی شه‌پۆلێكی به‌فربارین، له‌ سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ئاسته‌نگی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شوێنێك دروست بووه‌ و رێگای چه‌ندین گوندیش داخرا.

وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بەرگریی شارستانی سۆران بە میدیاکانی ڕاگەیاند؛ ڕێگەکانی نێوان سەنتەری سۆران بۆ قەزاکانی مێرگەسۆر، سیدەکان و چۆمان بەهۆی بەفر و شکانی دارەکانەوە ئاستەنگیان بۆ دروستبووە و داوا لە هاونیشتمانییان دەکەن هاتووچۆ لەو ڕێگەیانەدا نەکەن.

هه‌روه‌ها بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەستنی شەقامەکان لە دوای کاتژمێر 4:00 ـی ئێوارەوە، مەترسییەکان بۆ سەر شۆفێران زیاتر دەبن و تیمەکانی فریاگوزاریش خەریکی ڕزگارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەن کە گیریان خواردووە.

شایەنی باسە لە شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێکی باران و بەفربارینی بەهێز ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە چەندین شوێن ئاستەنگی ژیانی ڕۆژانەی دروست کردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP