دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیری تەندروستی: ساڵی 2025 ساڵی گەڕاندنەوەی متمانە بوو؛ بووینەتە ناوەندی چارەسەر

هەرێم نیوز 

وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەمساڵدا هەنگاوی گەورە نراوە و کوردستان بووەتە ناوەندێکی گرنگ بۆ چارەسەر، بە جۆرێک هاووڵاتییان لە دەرەوەشەوە بۆ چارەسەر دەگەڕێنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 30ی 12ی 2025، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ساڵی 2025 ساڵی بەردەوامبوونی پڕۆژەکان و گەڕاندنەوەی متمانە بوو بە کەرتی تەندروستی، ئێستا هەرێمی کوردستان بووەتە ناوەندێک کە نەک تەنیا دانیشتووانەکەی، بەڵکو کوردانی تاراوگەش بۆ چارەسەر ڕووی تێ دەکەن.

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەش دا، لەمساڵدا چەندین نەخۆشخانە و بەشی ستراتیژی کراونەتەوە و بەردەوامی دراوە بە "شۆڕشی چاکسازیی دەرمان"، ئەمەش وای کردووە خەڵک لەجیاتی سەفەرکردن بۆ دەرەوە، لە ناوخۆ چارەسەر وەربگرن.

د. سامان بەرزنجی ئەوەشی خستە ڕوو، ئەمساڵ ساڵی بنبڕکردنی چەندین نەخۆشی بووە وەک تالاسیما، هاوکات گرنگییەکی زۆر بە بەشەکانی فریاکەوتن و دابینکردنی دەرمانی شێرپەنجە و نەخۆشییە دەگمەنەکان دراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP