دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

شەپۆلێکی سەرما ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

هەرێم نیوز

کەشناسیی هەرێم هۆشداری دەدات لە دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما و ڕایگەیاند، لە سبەی دووشەممەوە بارستە هەوایەکی جەمسەری سارد ناوچەکە دادەگرێت. ئەم شەپۆلە دەبێتە هۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سەدی لە ناوچە سنوورییەکان و نزیکبوونەوە لە سفر لە سەنتەری پارێزگاکان، بەتایبەت لە کاتەکانی بەرەبەیاندا.

هاوکات پێشبینی دەکرێت لە ئەمشەوەوە تەمێکی چڕ دروست ببێت و کاریگەرییەکەی تا بەرەبەیانی سبەی بەردەوام بێت. ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا شەپۆلێکی بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەپێی ئامارەکان، بەرزترین ڕێژەی بارانبارین لە هەڵەبجە بە ۳۷.٤ ملم و پیرمام بە ۳٥.٤ ملم تۆمارکراوە.

ئاماری بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکان بەم شێوەیەیە: لە سلێمانی ۱۸.۳ ملم، هەولێر ۱٥.٦ ملم، دهۆک ۳.۲ ملم، کەرکوک ٦.۸ ملم و لە خانقین ۱۷.۲ ملم باران باریوە. هەروەها ناوچەکانی دەربەندیخان و هەڵشۆ و بارزان ڕێژەی بەرچاویان تێدا تۆمارکراوە کە لە نێوان ۲۰ بۆ ۲٥ ملم بووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP