دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لە سنووری گەرمیان پشوو بۆ ژینگەپارێزان ڕاگەیەندرا

هەرێم نیوز

بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و ئەو شەپۆلە سەرمایەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، سبەی دووشەممە کارکردن لە بەشێکی کەرتی خۆڵ و خاشاکی گەرمیان ڕادەگیرێت و دەکرێتە پشووی فەرمی بۆ ژینگەپارێزان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان بڵاویکردەوە، لیژنەی باڵای خۆڵ و خاشاک بڕیاریداوە بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی کارمەندانی ژینگەپارێز لە بەرانبەر نالەباری کەشوهەوا، پشووی فەرمی بۆ کارمەندانی هەردوو کۆمپانیای (ئانزو کونسترەکشن) و (خاکی عەفرین) ڕابگەیەنێت کە لە زۆنی یەکی ئیدارەی گەرمیان ئەرکی پاککردنەوەیان لە ئەستۆیە.

ئەم بڕیارە وەک ڕێکارێکی پارێزگاری لە گیانی کارمەندان دەدرێت لەو کاتانەی شەپۆلی سەرمای توند ڕوو لە ناوچەکە دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP