هەرێم نیوز
ئەندامێکی هاوپەیمانیی عەزم ئاشکرای دەکات، محەمەد حەلبووسی لە کێبڕکێی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کشاوەتەوە و سبەی سوننەکان بە دوو کاندید دەچنە هۆڵی پەرلەمان.
ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی 12ی 2025، موزەفەر کەرخی، ئەندامی هاوپەیمانیی عەزم ئاشکرای کرد، محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدوم لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کشاوەتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا، لایەنە سوننییەکان بە دوو کاندید دەچنە دانیشتنی سبەی دووشەممەی پەرلەمانی عێراق، کە یەکێکیان "موسەننا سامەڕایی"یە و کاندیدێکی دیکەش لە کێبڕکێکەدا دەبێت.
کەرخی ڕوونیشی کردەوە، لە ئێستادا هاوپەیمانیی سوننەکان لە کۆبوونەوەدان بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆخەکە بەر لە دانیشتنەکەی سبەی.