دواین هەواڵ

عێراق‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

سودانی: دەمەوێت ببمەوە بە سەرۆک وەزیران

هەرێم نیوز

سودانیرایدەگەیەنێت، دانووستانەکانی دیایکردنی سەرۆکوەزیران گەیشتوونەتە بنبەست و ئاشکراشی دەکات کە تا ئێستا خۆی و مالیکی و سودانی کاندیدن بۆ پۆستەکە.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لەبارەی پرسی دیاریکردنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو ڕایگەیاند: دانوستانەکانی پرسەکە گەیشتوونەتە بنبەست، لەگەڵ ئەوەشدا ئامانجی هاوپەییمانییەتییەکەیان یەکڕیزیی چوارچێوەی هەماهەنگی و کۆدەنگییە بۆ دیاریکردنی کەسێک بەپێی پێوەرەکانی ئەزموونداریی سەرکەوتوو و توانای بەرەنگاریی ئاستنەگییەکان و پەسەندکردنی نیشتمانیی.

سودانی لەبارەی کاندیدانی پۆستەکە ڕایگەیاند: هەریەک لە خۆی و نوری مالکی و حەیدەر عەبدای بەهێترین کاندیدەکانی پۆستەکەن و هەرچەند ناوی دیکەش خراوەتەڕوو، بەڵام ئەو سیانەیان سێ بەهێزترین پاڵێوراوی چوارچێوەی هەماهەنگین.

باسی لەوەشکردووە، خولی دووەم تەنها خواستێکی تایبەتی خۆی نییە، هێندەی ئامادەکارییە بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و تەواوکردنی ئەو پرۆژانەی دەستیان پێکردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە بەیانی یەکەمین دانیشتنی پەرلەمان بۆ سوێندخوارنی کاندیدانی دەرچوو بەڕێوەبچێت و بە ئەگەرێکی زۆرەوە پرسەکانی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرانیشی تاووتوێ دەکرێن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP